عێراق‌و ئێران ته‌رمی110 سه‌ربازی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه ئالوگۆڕ ده‌که‌ن
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: عێراق‌و ئێران ته‌رمی 110 سه‌ربازیان گۆڕییه‌وه، كه له میانی شه‌ڕی نێوانیان له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له هێرش‌و په‌لاماره‌كاندا له سه‌ر سنوره‌كان كوژرابوون.
هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و ئێران، له رێوروسمێكدا ته‌رمی 110 سه‌ربازیان ئاڵوگۆڕ كردوه، كه له به‌ره‌كانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیاندا كوژرابوون.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی هه‌ردوو وڵات، حكومه‌تی عێراق ته‌رمی 12 سه‌ربازی له ئێران وه‌رگرتۆته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عێراق ته‌رمی 98 سه‌ربازی ئێرانیی راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی تاران كردۆته‌وه.
به‌رپرسانی مه‌رزی شه‌لامچه باسیان له‌وه كردوه، سه‌ربازه‌كان له ساڵانی هه‌شتاكاندا و له كاتی هێرشی نێوان سوپای هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر سنوره‌كان كوژراون‌و دوای گه‌ڕان‌و پشكنین ،ڕوفاته‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه‌و پشكنینیان بۆ كراوه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و ئێران ئاماده بوون‌و ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له داهاتوودا راده‌ست كردن‌و ئاڵوگۆڕكردنی ته‌رمه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
٧ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٧:٤٦
News ID: 803405
عێراق‌و ئێران ته‌رمی 110 سه‌ربازیان گۆڕییه‌وه، كه له میانی شه‌ڕی نێوانیان له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له هێرش‌و په‌لاماره‌كاندا له سه‌ر سنوره‌كان كوژرابوون.